zagros news agency

داهاتی فیلمە نوێیەکەی لیۆناردۆ دیکاپریۆ ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند

فیلمی سینەمایی “One Battle After Another” کە لەلایەن ئەستێرەی براوەی ئۆسکار لیۆناردۆ دیکاپریۆوە ڕۆڵی تێدا دەبینرێت و کۆمپانیای وارنەر برادەرز بەرهەمی هێناوە، لەوەتەی نمایشکردنی لە ٢٦ی ئەیلوولی ڕابردووەوە، داهاتی فیلمەکە گەیشتووەتە ٢٠٣ ملیۆن و ٥٦٨ هەزار دۆلار.

داهاتەکە دابەش بووە بەسەر ٧٠ ملیۆن دۆلار لە سینەماکانی ئەمریکا و نزیکەی ١٣٣ ملیۆن دۆلار لە سینەماکانی جیهان. 

فیلمەکە کە لە دەرهێنانی پۆڵ تۆماس ئەندەرسۆنە و بودجەی بەرهەمهێنانی زیاتر لە ١٣٠ ملیۆن دۆلار بووە، ستایشی ڕەخنەگرانی بەدەستهێناوە و پلەی نایابی “A” لەلایەن بینەرانەوە وەرگرتووە، کە ئەمەش بەرزترین هەڵسەنگاندنە بۆ دی کاپریۆ لە دوای فیلمی Titanicـەوە.

فیلمەکە بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی IMAX و کامێرای 70mm وێنەگیراوە بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی بینینی ناوازە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی ئەنیمەیشنی “Spider-Man” لە سینەماکاندا

ART

لالە عەبدە کۆچی دواییکرد

ART