zagros news agency

پێشانگای تایبەتی هونەرمەند دانا سەڵاحەدین كرایەوە

لە گەلەری میدیا لە هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی شێوەكاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، پێشانگایەكی تایبەتی شێوەكاری بە ناوی (سەنتەر) کردەوە.

پێشانگەکە بۆ هونەرمەند دانا سەڵاحەدین، مامۆستای كۆلێژی هونەرە جوانەكانی هەولێر کرایەوە كە كارێكی سیرامیكە و بڕیار وایە سێ رۆژ بەردەوام بێت.

لە پێشانگاكەدا هونەرمەند كۆمەڵێك كاری سیرامیكی ناوازەی نمایش كردبوو، دواتر لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر چەپكێ گوڵی پێشكەش كرا.

پێشانگەکە بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەر هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندان و مامۆستایان و قوتابییان بەڕێوەچوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

کریستیان بێڵ و وەشانی نوێی فیلمی “American Psycho”

ART

تۆم کروز و ئانا دی ئارماس کۆتاییان بە پەیوەندییەکەیان هێنا

ART

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART