zagros news agency

نووسەر و دەرهێنەر سمکۆ ناکام کۆچی دوایی کرد

هونەرمەند و دەرهێنەر سمکۆ سەعید ناکام لە شاری بویبلینگنی نزیک شتوتکارد لە ئەڵمانیا، ئەمڕۆ یەکشەممە لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەند و نووسەری کۆچکردوو، لە ماوەی ژیانیدا خزمەتێکی بەهاداری پێشکەش بە ڕەوتی هونەری کوردی بە گشتیی و شانۆ و نواندن و دراما بە تایبەت کردووە.

بەرهەمە هونەرییەکانی بە تایبەت دەقی شانۆیی “چەخماخ” و “لانەوازان” و “گوڵە مێخەک” لە ناسراوترین ئەو بەرهەمانەن، کە بوونە وێستگەیەکی گرنگی پێشکەوتن و برەودان بە هونەر لە کوردستاندا.

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی “ناکام” و کەسوکار و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان دەکات و رایگەیاند، بەرهەم و بەخششە بەهادارەکانی بۆ هەمیشە لە کایەی هونەر و مێژووی هونەری کوردیدا بە نەمری دەمێننەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

شۆفێرێک داوای 10 ملیۆن دۆلار لە پۆست مالۆن دەکات

ART

ئاماژە بە بەرهەمهێنانی وەرزی دووەمی “The Penguin” دەکرێت

ART

ئەدریان برۆدی ئەزموونی خۆی لە سعودیە دەگێڕێتەوە

ART