zagros news agency

پارێزگاری هه‌ولێر و كۆنسولی ئیمارات … ” خواستى بره‌ودانى زیاتری به‌ هه‌موو بواره‌كانى هاریكاریى و هاوبه‌شی دووپات دەكەنەوە “

 

ئەمڕۆ دووشەممە 2025.12.15، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیی له‌ ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لشححى، کونسوڵی گشتی نوێی ئیمارات لە هەولێر كرد.

لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای بە گەرمی بەخێرهێنان و پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی، هەموو پشتگیرییەكی پارێزگای هەولێر و لایەنە پێوەندیدارەكانی بۆ سەرخستنی ئەركەكانی پیشاندا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ئاماژەی بەوەدا كە گەلی کوردستان هەمیشە ڕوانگەیەکی ئیجابی و دۆستانەیان بەرانبەر بە دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی هەیە و ستایشى ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئیماراتی كرد و خواستى بره‌ودانى زیاتری به‌ هه‌موو بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌شی لەگەڵ وڵاتەکەیان دووپات كرده‌وه‌.

لە تەوەرێكی تری دیدارەكەدا، هەردولا جەختیان لەبەرە و پێشبردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوانیان کردەوە، پارێزگارى هەولێر ڕۆلی کونسڵخانە و بەڕێز کونسڵی پێشوو و حكومه‌تی ئیمارات و مانگى سوورى ئیماراتى له‌ هاوکاری و هەماهەنگییان لەگەڵ هه‌رێمى كوردستان و پارێزگای هەولێر بەرز نرخاند، كه‌ هه‌میشه‌ له‌ كاره‌ مرۆییه‌كان و پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشه‌نگ بوونە.

لەلایەن خۆیەوە کونسڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر، سوپاسى پارێزگارى هه‌ولێرى كرد بۆ ئه‌و پیشوازییه‌ گه‌رمه‌ى كه‌لێیكرا و تەئکیدی لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوان کونسڵخانه‌ی گشتیی ئیمارات و پارێزگاى هەولێر کردەوه‌ و ستایشی پێشکەوتن و بوژانەوەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی کرد و ڕاگەیاند وڵاتەکەی خوازیارە پەیوەندییەکانی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و تەکنەلۆژیای زانیاری و کشتوکاڵ و گەشتیاری و بوارەکانی تر لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرەپێبدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی بەرچاوی تۆمارکرد

یاسین

لێدوانێك له‌ وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

یاسین

دوو تۆمەتبار ئاگریان لە چەند شوێنێكی ڕواندز بەردا و دەستگیر كران

دڵشاد