محەمەد سەڵاحی میسری ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول کارگێڕی یانەکەی لە رۆیشتن ئاگادارکردووەتەوە ئەگەر لەسەر کورسی یەدەگبێت.
لیڤەرپوول بە نیازە بەردەوام بێت لە دانوستانەکانی لەگەڵ ئەو یاریزانە، لە هەمان کاتدا ئاگاداری دەکاتەوە کە یانەکە ناڕازییە لە شێوازی ڕەفتارەکانی لە کاتی قەیرانەکانی ئەم دواییەدا.
یانەکانی خولی سعودیە چاوەڕوانی پێشهاتەکانن لە هەفتەکانی داهاتوودا، هەروەها ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی فەرمی لە ئەگەری وەرگرتنی ئاماژەیەکی ئەرێنی لەلایەن لیڤەرپوولەوە.
سەرچاوەکە دوپاتیکردووەتەوە، محەمەد سەڵاح پێشتر کارگێری لیڤەرپوڵی ئاگادارکردبووەوە لە خواستی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە ڕەزامەندی هەردوولا ئەگەر بڕیاری ڕۆیشتنی بدات، بەڵام لە ئێستادا یانەکە ئەم بژاردەیە ڕەتدەکاتەوە، هاوکات دەرگاکە بە کراوەیی دەهێڵێتەوە بۆ گفتوگۆی زیاتر لە ماوەی داهاتوودا.

