لە گەڕی ٣٣ خولی ئینگلیزی لە یاریگای ستامفۆرد بریج یانەی مان ستی لەگەل چێڵسی رووبەروی یەکتر بوونەوە لە گەیمی یەکەم دا هەردوو یانەی هەولەکانیان بۆ گۆل تۆمار کردن سکستی هێناو بە یەکسانی کۆتای هات.
هەروەها لە گەیمی دووەم داو لە خولەکی ٥١ نیکۆ ئۆریلی توانی گۆلی یەکەم بۆ مان ستی تۆمار بکات،دواتر لە خولەکی ٥٧ مارک گێی توابی گۆلی دووەم ئەنجام بدات و لە خولەکی ٦٨ دۆکو توانی گۆلێ سێیەم و کۆتا ئەنجام بدات .
بەم ئەنجامەش یاریەکە بە سێ گۆلی بێ وەلام کۆتای هات و مان ستی لە پلەی دووەم مایەوە بە ٦٤ خال و چێلسی بە پلەی شەشەم دێت بە ٤٨ خال

