zagros news agency

چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی له دانیشتنی پەرلەمان بەزووترین کات کردەوه

 

چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و پرسەکانی پێکهێنانی حکومەت و دانیشتنی پەرلەمانی نوێیان تاوتوێ کرد.

چوارچێوەی هەماهەنگی له راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: “ئەمڕۆ 254ـەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا، بۆ تاوتوێکردنی ئەولەویەتی نیشتمانی بۆ قۆناغی داهاتوو و دۆزینەوەی رێگاکانی پێکهێنانی حکومەت لە چوارچێوەی دەستوریدا.”

له راگەیەندراوەکەدا هاتووه: “چوارچێوەی هەماهەنگی داوای کرد بە زووترین کات دانیشتنی پەرلەمان بکرێت و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش یەکلا بکرێتەوه. هەروەها جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامی گفتوگۆی نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکاندا کردەوە بۆ چارەسەرکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەت و ئەولەویەتەکانی تری نیشتمانی بە گیانی بەرپرسیارێتی و لێکتێگەیشتن.”

ئاماژەی بەوەش داوه: “ئامادەبووان ئەو رۆڵە سەرەکییە نیشتمانییەیان وەبیرهێنایەوە کە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگە سیاسییەکان بە هاوسەنگی و حیکمەتەوە بینیویانە. چوارچێوەی هەماهەنگی وەک دەسەڵاتی سیاسی بۆ گەورەترین گرووپی کۆمەڵایەتی بەشداری کردووە لە پاراستنی سەقامگیری و پشتیوانیکردن لە رێبازی دەستووری دەوڵەت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە

یاسین

پارێزگارێ دهوكێ چه‌ندین پڕۆژێن خزمه‌تگۆزاری ب كوژمێ پتر ژ 9 ملیار دیناران ڕه‌وانه‌ی قۆناغا ب جهـئینانێ كرن

سەڵاح

بەوێنە… گوندی شوش لە قەزای ئاکرێ

سەڵاح