zagros news agency

لە هه‌ولێر … لوتكەی خۆبەخشی هەولێر بەڕێوەچوو

 

ئەمڕۆ سێشەممە 2025.12.16، لە ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی بەیان سامی عەبدولڕەحمان، ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و د.هێمن میرانی، بەڕیوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و موسا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی و ژمارەیەكی تر لەبەڕیوەبەرانی گشتیی فەرمانگەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و نوێنەرانی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و ڕێكخراوە خۆبەخش و خێرخوازییەكان، لە هەولێری پایتەخت، لەژێر ناونیشانی « خۆبەخشان پایەی سەرەکی هەر کۆمەڵگەیەکی بەهێزن » لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی قەیرانەكانی پارێزگای هەولێر بەهاوبەشی UN Volunteers و دەزگای خێرخوازی حاجی ئیدریس سورچی و ڕێكخراوی ئاشتی تەندروستی لوتكەی خۆبەخشی هەولێر 2025 سازدا.

پارێزگاری هەولێر لەو تارێكدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆبەخشان، وێڕای پیرۆزبایی لە خۆبەخشانی كوردستان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی، دەستخۆشی لە قەیرانەكانی پارێزگا و هاوبەشەكانی كرد بۆ ئەنجامدانی ئەوكارە و لە پێناو هاوکاری و هاندانی زیاتری كاری خۆبەخشی جەختى لەوەکردەوە ئەوەى لە توانای پارێزگای هەولێر دابێت پشتیوان و هاوکاریان دەبێت و ئومێدى خواست بەهەمان روحیەتەوە بەردەوامبن و نمونەیان زۆر بێت لە کارى خۆبەخشى کە کارێکى مرۆیی مەزنە و دەرەفەتى ئەنجامدانى بۆ هەموو کەسێک ناڕەخسێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، كە خۆبەخشی ناوێكی گەورەیە و دەبێت مرۆڤ هەمیشە لەسەر ئەو بابەت و ناونیشانە قسە بکات کە مانایەکی قووڵی هەیە و بە ڕوونی و جوانی و شایستەیی ناو و نیشانەکان باس بکات.

هەروەها پارێزگاری هەولێر، سوپاس و دەستخۆشی لە خۆبەخشانكرد، کە لە ناو قیران و تاقیکردنەوەکاندا ئەرك و كاری خۆبەخشیان ئەنجامداوە، گوتیشی، كاری خۆبەخشی لەناو كورد ڕەگ و ڕیشەی مێژووی هەیە و لەكلتووری كوردیدا لەكاری هەرەوەزی و دەستگیرۆیی و هاریكاری یەكتر بوونی هەبووە و لەو سەردەمەدا پەرەی زیاتری پێدراوە، ڕاشیگەیاند، كاری خۆبەخشی پەیوەستە بە ئەخلاق، مرۆڤایەتی، باوەڕە.

هەروەها كار و چالاكی سەرجەم ئەو رێكخراوانەی لە بوارەكانی مرۆیی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و ژینگەیی كاری خۆبەخشی ئەنجامدەدەن، بەرز نرخاند و ئاماژەی بەوەدا پارێزگاری هەولێر هەموو ئاسانكارییەكی پێشكەش كردوون و پێشكەشیان دەكات تاوەكو ئازادانە كارەكانیان ئەنجامبدەن.

لە كۆتایشدا، رێزلێنان پێشكە بە بەشێك لە ڕیكخراوە خێرخوازی و خۆبەخشان كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کرێی خوێندنی باڵا کەم دەکرێتەوە

سەڵاح

یانەی هەولێر بە ئیمزا کردنی دوو گرێبەستی دیکە زەنگی ئامادەیی لێدا

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی كەنیسەی كلدان لە عێراق و جیهان دەكات

دڵشاد