دوای ئەوەی لەیاری ڕابردووی ڕیاڵ مەدرید ڤینسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید کەوتە بەر لێشاوی فیکەی ناڕازایی هاندەرانی یانەکەی،کە ئەو کاتە ڤینسیۆس باوەڕی بەو دیمەنە نەدەکرد لە یاریگادا دەگوزەرێت.
لەدوای ئەو ڕووداوە جارێکی دیکە دەنگوباسی ڕۆیشتنی ڤینسیۆس لە ڕیاڵ مەدرید بۆتە سەردێڕی ڕۆژنامەکان و زۆربەی کەسایەتیەکانیش بۆچوونیان وایە ڤینسیۆس لە ڕیاڵ مەدرید بڕوات باشترە لەبەر داهاتووی پیشەگەری لەتۆپی پێ و بەپێی سەرچاوەکانیش نزیکترین یانەکان لەڤینسیۆس یانەکانی سعودیان.
ئەم حاڵەی ڤینسیۆس دوای هاتنی چابی ئەڵۆنسۆ بۆ ڕیاڵ مەدرید زیاتر تەقیەوە و هەبوونی مباپێ لە هاوشانی یاریزانەکە و نەمانی پێگەی پێشتریشی زیاتر ڤینسیۆسی نیگەران کردوە،کە لە 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کۆتایی دێت و یاریزانەکەش بەجدی بیر لەڕۆیشتن دەکاتەوە لە ئێستادا.
“سەرکار ڕێبوار”

