zagros news agency

ئەلۆنسۆ؛ زۆر نیگەرانین بە پێکانەکەی کیلیان مباپێ

ئەلۆنسۆ رایگەیاند کە کیلیان مباپێ پێش ڕووبەڕووبوونەوەی ریاڵ بیتس وتی ئامانجی یەکەمیان لەم ساڵدا کۆتایی هێنانە بە وەرزەکە بەشێوەیەکی زۆرباش.

وتیشی هاوسن هەستی بە ئازارکردووە و تاوەکوو ئێستا نازانین بەشداری یارییەکەی بیتس دەکات یاخود نا، جەختیشی لەوەکردەوە کە نیگەرانن بۆ پێکانەکەی کیلیان مباپێ، بەڵام پێویستە متمانەی تەواو بەسەرجەم یاریزانەکانی تر بکەین.

راهێنەرە ئیسپانییەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە دانی کارڤاخاڵ لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و ماوەی دوو رۆژە راهێنان دەکات دڵخۆشە بەوەی دەتوانن سود لە تواناکانی وەربگرن.

چابی ئەلۆنسۆ وتیشی ریاڵ بیتس یانەیەکی ئاسان نییە و پێویستە هەموو هەوڵێک بدەن لەپێناو بەدەست هێنانی سێ خاڵەکە،لە کۆتاییدا ئەلۆنسۆ ئاماژەی بەوەکرد بێگومان یاریزانی نوێی بۆ بگوازنەوە بەکاری دەهێنێت بەڵام ئێستا دڵخۆشە لەگەڵ ئەم تیمەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دووچاری پێکان هات

sarkar

فلیک؛ فێرمین بڕیاری خۆی داوە و گاڤیش ئامادە دەبێت

یاسین

پیپ گواردیۆلا بەتەواوی گۆڕانکاری لە ستافەکەی خۆی دەکات

یاسین