zagros news agency

لیۆناردۆ دیکاپریۆ و خۆشەویستە ٢١ ساڵانەکەی لە لۆس ئەنجلس دەردەکەون

لیۆناردۆ دیکاپریۆ، ئەستێرەی ناوداری جیهانی و ڤیتۆریا چێریتی عارەزەوکاری ئیتاڵی، دوای ماوەیەک لە دوورکەوتنەوە لە چاوی کامێراکان، جارێکی دیکە لە نێو شەقامەکانی لۆس ئەنجلس بە پۆشاکێکی هاوشێوە و لە بارودۆخێکی ڕۆمانسیدا بینرانەوە.

بەگوێرەی وێنە و ڕاپۆرتەکان کە ماڵپەڕی “دەیڵی مەیل” بڵاویکردوونەتەوە، دیکاپریۆی تەمەن ٥١ ساڵ و ڤیتۆریای تەمەن ٢١ ساڵ، سەرقاڵی بازاڕکردن و پیاسەکردن بوون لە ناوچەی (Melrose Place). 

لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت کە دیکاپریۆ بە شێوەیەکی ڕۆمانسی نزیک دەبێتەوە لە ڤیتۆریا و جانتاکەی بۆ هەڵدەگرێت، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ بەهێزیی پەیوەندییەکەیان لێکدراوەتەوە.

ئەم دوو هاوژینە لە ئەیلوولی ٢٠٢٣ەوە پەیوەندییە سۆزدارییەکەیان دەستپێکردووە، بەڵام هەمیشە هەوڵیانداوە لە چاوی میدیاکان دووربن. 

سەرەڕای جیاوازیی ٣٠ ساڵەی تەمەنیان، دەرکەوتنە نوێیەکەیان لە ژێر بارانی لۆس ئەنجلسدا، سەرنجی میدیاکانی جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.

هەواڵی پەیوەندیدار

جۆرج کڵوونی و خێزانەکەی رەگەزنامەی فەرەنسییان وەرگرت

ART

دوای ئەوەی ئاگر زیانی پێگەیاند ئەنتۆنی هۆپکینز ماڵەکەی دەفرۆشێت

ART

رێز لە بەڕێوەبەری مۆزەخانەی رستن و چنینی كوردەواری نرا

ART