zagros news agency

فەزڵ شاکر بۆ نیشتەجێبوونی بەردەوام گەیشتە قەتەر

هونەرمەند فەزڵ شاکر دوای ئازادکردنی لەسەر دادگاییکردنی سەربازی، وڵاتی لبنانی جێهێشت و گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەر.

لەم گەشتەدا کوڕەکەی موحەممەد فەزڵ شاکر و کچەکەی ڕەنا و کۆنسوڵی قەتەر لە بەیروت شێخ سەعود بن عەبدولڕەحمان ئال ثانی یاوەری بوون.

بڕیارە ئەم هونەرمەندە لە قەتەر بمێنێتەوە و لەوێ چارەسەری پزیشکی وەربگرێت و حکومەتی قەتەریش تەنیا سەرپەرشتی کاروباری نیشتەجێبوونی دەکات.

فەزڵ شاکر بە پاسپۆرتێکی لبنانی ڕۆشت کە لە هەمان ڕۆژدا بۆی دەرکرابوو. ڕەخنەگری هونەری جەمال فەیاز ڕایگەیاند، فەزڵ شاکر پێشتر لە ناوچەی یەرزەی لبنان لەژێر پاراستنی ئەمنی باڵیۆزخانەی قەتەردا بووە و دەست بە ڕێوڕەسمی وەرگرتنی ڕەگەزنامەی قەتەری دەکات.

جەماوەرەکەی بەردەوام چاوەڕێی گەڕانەوەی دەکەن بۆ کارە هونەرییەکان و بڕیارە یەکەم ئاهەنگی جەماوەریشی لە شاری ڕیاز لە شانشینی عەرەبی سودیە بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

رای ئەندامێکی گرووپی بلاکپینگ خوشکەکەی شەرمەزار دەکات

ART

وائل جەسار ئامادەکاری بۆ ئەلبوومێکی نوێ و کۆنسێرتێک لە لوبنان دەکات

ART

لە ئاهەنگەکەی محەممەد ڕەمەزان گێچەڵی سێکسی بە کچان کرا

ART