zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات

بەڕێز فەرهاد ئەترووشی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ،

بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و ئومێدی سەرکەوتنتان لەم ئەرکە نوێیەدا بۆ دەخوازم .

هیوادارم بەڕێزتان بە هاوکاری و هاوئاهەنگیی لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران ، بتوانن خزمەتی بەرژەوەندییەکانی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق بکەن و لە هەمانکاتدا ، داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستانیش بکەن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/12/30

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕەفیق سابیر لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

ART

شای ئەردەن سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

دڵشاد

تورکیا زنجیرەیەک هێرشی کردووەتە سه‌ر كوردستانی سوریا

سەڵاح