zagros news agency

دوای جێهێشتنی ڕیاڵ مەدرید ئەڵۆنسۆ دەبێتە ئامانجی یانەکانی ئەوروپا

 

دوای ئەوەی بەڕێککەوتنی هەردوولا ڕیاڵ مەدرید و چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەر لەیەکتری جیابوونەوە،ئێستا بەشێکی یانەکانی ئەوروپا هەوڵی جدی دەدەن بۆ ئەوەی بتوانن ئەڵۆنسۆ قایل بکەن ڕاهێنەرایەتی یانەکەیان بکات.

 

بەگوێرەی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بێت چابی تاکو ئێستا بەفەرمی نەکەوتۆتە گفتوگۆیەکی تەواو لەگەڵ هیچ یانەیەک،بەڵام لیڤەرپوڵ و مان سیتی دوو یانەی نزیکن لەو ڕاهێنەرە،کە بەتایبەت ناوی لیڤەرپوڵ هاتووە لەو ڕاپۆرتە و چاوەڕێی ئەنجامەکانی ئاڕن سڵۆت دەکەن.

شایەنی باسە چابی ئێستا لە مەدرید ژیانی خۆی بەڕێدەکات و ئەوەش ئاشکرا بووە،کە چابی بێهیوا لەخۆی ناڕوانێت و بە تێڕوانینێـکی باشەوە چاوەڕێی ئەو گرێبەست و بۆندانە دێنە بەردەمی.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین

جامی یۆرۆ.. ئیسپانیا لە دوا خولەکەکان ئەڵمانیای لە جامەکە دوورخستەوە

یاسین

لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە ١٦هەزار کەس بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە

یاسین