zagros news agency

ڤەنزوێلا بۆ یەکەمجار لە مێژوودا گرێبەستی هەناردەکردنی گازی شلی واژۆکرد

 

شەممە، 17ـ1-2026، دیلسی ڕۆدریگێز، سەرۆکی کاتی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند، ڤەنزوێلا بۆ یەکەمجار لە مێژووی وڵاتەیدا گرێبەستێکی بۆ هەناردەکردنی گازی سروشتی شل واژۆ کرد

ڕۆدریگێز لەبەردەم ئەنجوومەنی نیشتمانی ئابووری بەرهەمهێنەری وڵاتەکەی گوتی: ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لە مێژووی وڵاتەکەماندا گرێبەستێک بۆ بەبازاڕکردنی گازی شل واژۆ کرا، ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە ئەوەمان ڕاگەیاند و ئێستا بەڵێنەکەمان جێبەجێ دەکەین.

دیلسی ڕۆدریگێز ڕاشیگەیاند، “گرێبەستەکە لە ئەنجامی هەوڵەکانی کۆمپانیای نیشتمانی نەوت و گاز PDVSA بووە و ئەو ڕێگا ئابوورییە پشتڕاستدەکاتەوە کە وڵاتەکە هەڵیبژاردووە”، سەرۆکە کاتیەکە دەشڵێت، “کۆمپانیاکە توانیویەتی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ یەک ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبکاتەوە، ئەمەش لە ساڵی 2015ەوە ڕووینەداوە.”

ڕۆدریگێز ئاماژەی بەوەشکردووە، “داهاتی دراوی بیانی لە هەناردەکردنی هایدرۆکاربۆنەکان بۆ هاوردەکردنی سووتەمەنی بەکارناهێنرێت، کە ئێستا ڤەنزوێلا توانای بەرهەمهێنانی هەیە.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم سەرچاوانەی کە بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئابووری تەرخان دەکرێن، لەنێویاندا لەڕێگەی دامەزراندنی سندوقی سامانی سەروەرییەوە.”

جەختیشی کردەوە، “جێگرەوەی ستراتیژی هاوردەکردن و هەمەچەشنکردنی ئابووری لە کارە لەپێشینەکانی بەرنامەی ئابووری حکوومەتن”، گوتیشی، “پێویستە بودجەی بوژانەوە پاڵپشتی کەرتە بەرهەمدارەکانی وەک کشتوکاڵ، سامانی ماسی، پیشەسازی خۆراک و گەشتیاری بکات.”

لە ـی کانونی دووەمی 2026، ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانی بەرفراوانی بۆ سەر ڤەنزوێلا دەستپێکرد و لە ئەنجامدا نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا و سیلیا فلۆریسی هاوسەری دەستگیرکران و گواسترانەوە بۆ نیویۆرک.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندی سەرۆك هۆز و شیوخ و كەسایەتی و ڕیشسپییە عەرەبەكانی پارێزگای نەینەوا دەكات

سەڵاح

وەزارەتی دارایی عێراق زیادكردنی 150 هەزار دیناری دەرماڵەی مامۆستایان ڕەت دەكاتەوە

سەڵاح

دۆزینەوەی بارێکی چەکی حزبوڵڵا لە سنووری سووریا و لوبنان

یاسین