zagros news agency

هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆ سەر عێراق دوو هێندە زیادیکردووە

 

سەنتەری نیشتمانی بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنیی عێراق، ئامارێکی مەترسیداری لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆ سەر دامەزراوەکانی وڵات بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕێژەی هێرشەکان لە ساڵی ڕابردوودا 192% زیادیکردووە.

عەلی حوسێن حەمدوڵڵا، بەڕێوەبەری سەنتەرەکە ڕایگەیاند، ئێستا عێراق ڕۆژانە ڕووبەڕووی دوو هێرشی ئەلیکترۆنی دەبێتەوە، لەکاتێکدا پێشتر ڕۆژانە تەنها یەک هێرش تۆمار دەکرا.

زیرەکیی دەستکرد و هەڕەشە نوێیەکان

بەڕێوەبەری ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئاشکرای کرد کە بەشێک لە هێرشەکان بە ئەنقەست و ئاراستەکراون، بەڵام بەشێکی دیکەیان “بێ مەبەستن و لەلایەن زیرەکیی دەستکردەوە (AI) پشتیوانی دەکرێن” کە بەشێوەی ئۆتۆماتیکی هێرش دەکاتە سەر سیستمە هەستیارەکان.

بەوتەی حەمدوڵڵا، هاتنەناوەوەی زیرەکیی دەستکرد هۆکار بووە بۆ ئەوەی ڕێژەی هێرشەکان بگاتە 170% بەر لەوەی کۆی گشتی زیادبوونەکە لە ساڵی ڕابردوودا بگاتە 192%.

ئامادەکارییەکانی عێراق

سەبارەت بە توانای بەرپەرچدانەوە، حەمدوڵڵا دانی بەوەدا نا کە “لە جیهاندا هیچ سیستمێک نییە 100% پارێزراو بێت”، بەڵام جەختی کردەوە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی گەیاندن و دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن، کار بۆ ئەوە دەکەن عێراق لە ئامادەباشیی تەواو نزیک بکەنەوە.

ئێستا مانۆڕێکی کردەیی لە نێوان تیمەکانی وەزارەتەکاندا بەڕێوەدەچێت بۆ تاقیکردنەوەی ئاستی ئامادەباشی و پاراستنی “بۆشایی ئەلیکترۆنیی عێراق” لەو هێرشانەی ڕووی تێدەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگارێ ‎ دهۆكێ پێشوازیا یواخیم شتامب وه‌زیرێ كوچ و کۆچبه‌رێن حكومه‌تا ئه‌لمانیا كر

گوران

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی له‌ وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا دەکات

یاسین

وەزیری دارایی چەند بڕیارێک دەردەکات

یاسین