zagros news agency

فراکسیۆنی پارتی لە بەغدا: کاراکردنەوەی پەرلەمان هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم و پێکهێنانی حکومەت

 

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا پیرۆزبایی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کرد و دانیشتنەکەی بە “دەستکەوتێکی نیشتمانی” وەسف کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کارابوونەوەی پەرلەمان دوای دوو ساڵ لە هەڵبژاردنەکان، هەنگاوێکی گرنگ و بنەڕەتییە بۆ پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان، هاوکات زەمینەسازییەکی بەهێزە بەرەو پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزار کە لە ئاست داواکاری و چاوەڕوانییەکانی هاووڵاتیاندا بێت و گیانی تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان قووڵتر بکاتەوە.

ئەمەش دەقی راگەیەنراوەکەیە:

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دوای دوو ساڵ لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی گەلی کوردستان دەکەین.
کارابوونەوەی پەرلەمان هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێم و زەمینەسازییەکی بەهێزە بەرەو پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزار کە لە ئاست داواکارییەکانی هاووڵاتیاندا بێت و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان قووڵتر بکاتەوە.

دانیشتنی ئەمڕۆ دەستکەوتێکی نیشتمانییە؛ دەستخۆشی لە سەرجەم ئەو ئەندامە بەڕێزانەی پەرلەمان دەکەین کە بە بەشدارییان وەڵامی ئیرادەی ڕەوای خەڵکی کوردستانیان دایەوە.

ئەم هەنگاوە، دەبێتە فاکتەرێکی بەهێز بۆ ئاستێکی باڵاتری هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە پێناو پاراستنی مافە دەستوورییەکانمان.

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

٤ـی نۆڤێمبەری ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاوی بەنداوەکانی مەشهەد بۆ کەمتر لە ٣% دابەزیوە؛ مەترسیی ڕێژەبەندکردن

یاسین

سبەی شەو دێربی ئۆڵۆمپیکۆ بەڕێوە دەچێت

یاسین

وەزارەتی پەروەردەی سووریا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی زمانی کوردی بخاتە پرۆگرامی خوێندنەوە

سەڵاح