مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێییانی قوتابیی دەرچووی زانکۆ “زیلان دەشتی” کرد کە ڕۆژی پێنجشەممە 12ی 11ی 2026 لە کاتی ئاهەنگی خولی چل و پێنجەمی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین، دۆخی تەندروستیی تێکچوو و کۆچی دوایی کرد.
دەقی پرسەنامەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
خەمبار بووم بە بیستنی هەواڵی گیان لەدەستدانی (زیلان دەشتی) دەرچووی بەشی تەندروستی و زانستی ژینگە لە کۆلێجی زانستی زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر، کە بەداخەوە دوێنێ لە ڕۆژی ئاهەنگی دەرچوونیدا، گیانی لە دەستدا.
پرسە و سەرەخۆشى لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و هاوڕێیانی دەکەم، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

