zagros news agency

نەقیبى سەندیکاى ڕۆژنامە نووسانى عێراقى،لەگەڵ سەرۆکى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 20ی کانونى دووەمى 2026،نەقیبى سەندیکاى سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراقى، بەڕێز “موئەیەد ئەللامی” لە نوسینگەی خۆی لە بەغدا، لەگەڵ سەرۆکى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز “فارس عیسا” و شاندی یاوەری کۆبووەوە.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پێداچوونەوەیان بە پێشهاتەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکه کرد و، جەختیان لە گرنگی هەوڵە هاوبەشەکان کردەوە، بۆ پاراستنی عێراق لە کاردانەوەی گرژییەکانی ئێستا لە ناوچەکە.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا ،باس لە ڕۆڵی میدیا کرا، لە بەهێزکردنی یەکڕیزی نیشتمانی و پاڵپشتیکردنی پارت و هێزە سیاسییەکانى بەشدار لە پرۆسەی سیاسیدا، بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییە سیاسییەکان.

لای خۆیەوە بەرپرسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، دووپاتی کردەوە کە میدیا ، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بنیاتنانی سیستەمێکی سیاسی دروست لە وڵاتدا، لەسەر بنەمای یاسا و دەستوور.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، نەقیبى سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق، سوپاس و پێزانینی خۆی، بۆ ڕۆڵی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لە بتەوکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان، وەزارەت ودامودەزگاکانی هەردوو حکومەتی فیدراڵی وهەرێمی کوردستان دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاتوچۆی سۆران: ئەو دەنگۆیەی باس لە پێدانی 10٪ـی پارەی سزاکان بە کارمەندانی هاتوچۆ دەکات دوورە لە ڕاستییەوە

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی زانایانی ئایینی بە سەرۆكایەتیی سەماحەتی شێخ ئەحمەد عەبدولرەزاق ئەلسەعدی دەكات

یاسین

وەزارەتی تەندروستی ھاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

سەڵاح