zagros news agency

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە لوتکەی جیھانیی ئازادیی ئایینی له‌ ژاپۆن کرد

د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لە لوتکەی جیھانیی ئازادیی ئایینی لە تۆکیۆی پایتەختی  ژاپۆن کرد.

لە کۆنفرانسەکەدا کە فەلاح حەسەن خدر، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەشداربوو، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و شاندی یاوەری، تیشکیان خستە سەر بابەتی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە ھەرێمی کوردستان و ڕۆڵی مامۆستا و کەسایەتییە ئایینییەکان و حکوومەت و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ قووڵکردنەوە و پاراستنی ئەم پێکەوەییەی بۆ ئامادەبووان باسکرد.

لەپەراوێزی کۆنفرانسەکەدا چەندین دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرپرسان و کەسایەتیە سیاسی و ئانیەکان و بەشداربووانی کونفرانسەکە ڕێکخراوە جیھانییەکان ئەنجامدا.

د.پشتیوان سادق  راشیگه‌یاند جێگەی شانازییە بۆ ھەرێمەکەمان کە ڕۆڵ و پێگەی ھەرێمی کوردستان لە بابەتی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادیی ئایینی لە ناوچەکەدا لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرز دەنرخێندرێت و باسی لێوە دەکرێت، یەکێک لە دیدارەکان لەگەڵ سەفیر(سام بڕاون باک) بوو کە سەرۆکی لوتکەی جیھانیی ئازادیی ئایینییە و خۆی بەدۆستی کوردستان دەزانێت و ڕێزی خۆی  لەناوەندە جیاجیاکانی ئەمەریکادا ھەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە عێراق، دوو مانگە ساڵی نوێی خوێندن دەستی پێكردووە و هێشتا قوتابییان كتێبی وانەکانیان وەرنەگرتووە

یاسین

وه‌زیری ته‌ندروستی، پێشوازی لە شاندێکی باڵای كۆریای باشوور دەکات

یاسین

سبەی کۆنفرانسی ناوخۆیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەست پێدەکات

دڵشاد