zagros news agency

ژن و قۆناغێکی تازە لەخەباتی نەتەوایەتی گەلی کوردستان

چنار سەعد عەبدوڵا

لەسەرەتای دەسپێکردنی خەبات و بزووتنەوەی نەتەوایەتی گەلی کوردستان، بەهۆی قۆناغبەندی کۆمەڵایەتی وکلتورو نەریتی زاڵی سەردەمی ڕابردوو، ئافرەتی کورد لەژێر سێبەرو لەچوارچێوەی لەئەستۆگرتنی ئەرکی خێزان وپاراستنی ئاسایشی ماڵ وخێزان ،ڕۆڵی باڵای هەبووە لەدروستکردنی زەمینەیەکی لەبار بۆ خەباتی پیاوان ( باوک، هاوسەر، برا) لەناو ئەو جوڵانەویەدا، ئەمە وێڕای هەبوونی ڕێژەیەک ئافرەتی کوردستان کە لەڕیزی پێشمەرگەو ڕێکخستنەکانی ناوشار وکاری ڕێکخراوەیی و جەماوەری وڕۆشنبیری ڕۆڵیان دەگێڕا ، کە هیچ کات ئەم ڕۆڵە بەکەم سەیر ناکرێ.
هەرەوەها بەهۆی ئەو تاوانە کۆمەڵکوژی ونامرۆیی وزەبروزەنگی گرتن وقڕکردنەی بەسەر کورداهاتووە، ژنی کورد وەکو قوڕبانی بەشی شێری بەرکەوتووە.

بەڵام ئەمڕۆ خەباتی نەتەوایەتی گەلی کوردستان چۆتە قۆناغێکی تازەتر، ڕۆڵی ژنان وئافرەتانی کوردستان لەڕۆڵ گێڕان لەپشت شانۆی شۆڕش و بەقوربانی بوون، بووەتە کارەکتەرێکی سەرەکی ئەم بزاڤەو شوناسێکی نوێ و تایبەتی بە بزاڤی نەتەوەیی و ڕاپەڕینی گەلی کورد لە بەشەکانی کوردستان نموونە بەشی ڕۆژئاوا بەخشیووە ,کە لەجیهاندا وێنەی نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دیدگا ستراتیژییەکانی مەسرور بارزانی بۆ ئیدارەدانی حکومەت

یاسین

نێچیرڤان بارزانى، دیپلۆماسى،هێزى نەرم ، لۆژیک وئاشتى

یاسین

‎جیهان لەژێر رەحمی سەودا و مامەڵەی زلهێزەکاندا

گوران