جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری یانەی بەنفیکای پورتوگالی ئەمڕۆ بەشداری کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کرد پێش یاری یانەکەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید،کە قەرار وایە سبەی شەو کاتژمێر 11:00ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان لەنێو یاریگای ڕووناکی لە پوتوگال بەڕێوەبچێت.
مۆرینیۆ دەربارە قسە کردنی لەسەر ڕاهێنەران و ئەو بابەتەی وتبووی هەندێک یانە هەن ڕاهێنەری بێ ئەزموون و نازناو دەکەنە ڕاهێنەریان بەتوندی وەڵامی ڕەخنەکانی دایەوە،گوایە مەبەستی ئاربێلوا بووە.
مۆرینیۆ دەربارەی ئاربێلوا وتی؛ ئاربێلوا لەڕابردوودا وەکو یاریزان من ڕاهێنەرایەتیم کردوە و دەتوانم بڵێم یەکێک بووە لەباشترین یاریزانەکان،کە کارم لەگەڵ کردبێت و ناسیبم
من لەهیچ قسەیەکی ئەو بابەتە مەبەستم ئەو نەبووە.
مۆرینیۆ بەتوندی هێرشی کردە سەر ڕۆژنامەنوو و میدیاکان و وتی؛ئێوەی میدیاکار و ڕۆژنامەنووس زۆر بەئەزموونن لە گۆڕینی بابەتەکان و وەرگێڕانی بۆ ئەوەی خۆتان دەتانەوێ بەڕاستی ئافەرین.
“سەرکار ڕێبوار”

