zagros news agency

ریزبەندی موچەی وڵاتانی عەرەبی بۆ ئەمساڵ؛ بزانه عێراق چەندەمه

 

بەپێی داتاکانی سایتی Numbeo بۆ ساڵی ٢٠٢٦، عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە پلەی نۆیەمدا هات بۆ تێکڕای مووچەی مانگانە.
بەپێی زانیارییەکانی numbeo قەتەر بە تێکڕای مووچەی مانگانەی ٣٨٠٤ دۆلار لە پلەی یەکەمی لیستەکەدایە، لە دوای ئەویش ئیمارات بە تێکڕای ٣٢٣١ دۆلار و پاشان کووەیت بە تێکڕای ٢٩٤٠ دۆلار دێن.
ڕیزبەندی وڵاتانی تریش بەم شێوەیەیە:
• عومان: پلەی چوارەم بە تێکڕای ٢٣٨١ دۆلار.
• بەحرەین: پلەی پێنجەم بە تێکڕای ٢٢٤٤ دۆلار.
• عەرەبستانی سعوودی: پلەی شەشەم بە تێکڕای ٢٠٥٧ دۆلار.
• ئوردن: پلەی حەوتەم بە تێکڕای ٧٠٣ دۆلار.
• لوبنان: پلەی هەشتەم بە تێکڕای ٥٦٨ دۆلار.
• عێراق: پلەی نۆیەم بە تێکڕای ٥٦٧ دۆلار.
• مەغریب: پلەی دەیەم بە تێکڕای ٤٨٧ دۆلار.
• تونس: تێکڕای ٣٤٣ دۆلار.
• جەزائیر: تێکڕای ٣١٢ دۆلار.
• میسر: لە کۆتایی لیستەکەدایە بە تێکڕای مووچەی ١٥٣ دۆلار لە مانگێکدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان دەکات

یاسین

حزبوڵلا دوای لە ئێران کردووە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد

یاسین