بژار حه‌كیم بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس رایگه‌یاند، دەستبردن بۆ وێنەی ڕەمز و سێمبوولی نەتەوەییمان بارزانیی نەمر، ئازادیی میدیایی نییە، بەڵکوو تێپەڕاندنی سنووری پیشەیی و ئەخلاقییە.
جێگری سه‌رۆكی نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وه له كه‌ناڵی ئێن ئارتی كراوه سوكایه‌تییه به رهمزو هێمانهتهوهییهكانی گه‌لی كوردستان و قبوڵكراونییه.
بژار حه‌كیم بۆ زاگرۆس گوتی: “دەستبردن بۆ وێنەی ڕەمز و سێمبوولی نەتەوەییمان بارزانیی نەمر، ئازادیی میدیایی نییە، بەڵکوو تێپەڕاندنی سنووری پیشەیی و ئەخلاقییە، کە میدیا لێی دوور دەکەوێتەوە.لە میدیادا تەڵخکردنی وێنە (بڵەر) بۆ ئەو دیاردانەیە کە قەدەغەن، نەک بۆ وێنەی ڕەمزی گەورەیی نەتەوەیی، ئەوەی ئێن ئاڕ تی، بەناوی کۆپی ڕایتەوە کردی لەجێی خۆی نەبوو.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: لە هیچ وڵاتێک دا میدیا ڕەمزی خۆی ناشارێتەوە، بەڵکوو بە شانازییەوە پیشانی دەدات، بەر لە هەر دامەزراوەیەکی دیکە، میدیا دەبێت پابەندی پاراستنی رەمز و بەها نیشتمانییەکانی وڵاتەکەی بێت.ئێن ئاڕ تی بەناوی ئیتیکەوە، بێڕێزییەکی زەقی نوواندووە.

