zagros news agency

کریستۆفەر نۆلان دژی باجە پێشنیارکراوەکانی ترەمپە لەسەر بەرهەمهێنانی فیلم

دەرهێنەری ناوداری جیهانی کریستۆفەر نۆلان، نیگەرانی خۆی دەربڕی بەرامبەر پێشنیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەپاندنی باجی 100٪ لەسەر ئەو فیلمانەی لە دەرەوەی ئەمریکا وێنە دەگیرێن.

نۆلان کە ئێستا سەرۆکی سەندیکای دەرهێنەرانی ئەمریکایە، ڕایگەیاند، نازانێت ئەم سیستمە چۆن کار دەکات و جەختی کردەوە کە ئەمە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هەلی کار لە کەرتی سینەمادا.

نۆلان ئاماژەی بەوە کرد، ئێستا ڕێژەی دامەزراندن لەم بوارەدا 36٪ بۆ 40٪ دابەزیوە و ئەم جۆرە بڕیارانە کێشەکان قووڵتر دەکەنەوە.

ئەو دەرهێنەرە کە فیلمی “ئۆپنهایمەر”ی بەرهەمهێناوە، پێی وایە سینەما پیشەسازییەکی جیهانییە و تەنیا لە سنوورەکاندا کورت نابێتەوە.

ئەم لێدوانانەی نۆلان دوای ئەوە دێت کە نوێترین فیلمی خۆی بەناوی“The Odyssey” لە چەند وڵاتێکی دەریای ناوەڕاست وێنەگرتووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران لە جۆرێک سەرپێچی ئاگادار دەکاتەوە

سەڵاح

ئەمەریکا.. بەبەهای 10 ملیۆن دۆلار زێڕ لە دوکانێک دزرا

سەڵاح

تورکیا لەبەرانبەر ئاگرکەوتنەوەی بەرفراواندا؛ چوار کەس گیانیان لەدەست دا و ئۆپۆزسیۆن ڕەخنە لە حکوومەت دەگرێت

یاسین