zagros news agency

هاکان فیدان: عێراق دەبێت بەرانبەر چەکداران هەڵوێستێکی جەدی هەبێت

 

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت بوونی پەکەکە لە عێراق دەتوانێت لە داهاتوودا بۆ ئەو وڵاتە کێشە دروست بکات.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ CNN Türk ڕایگەیاندووە عێراق دەبێت لە پێشهاتەکانی سووریا وانە وەربگرێت و هەمان شێوە لە شنگال جێبەجێ بکات.

فیدان ئاماژەی داوە کە بوونی پەکەکە لە عێراق لە داهاتوودا دەتوانێت ببێتە کێشەیەکی گەورە بۆ ئەو وڵاتە و پێویستە دەسەڵاتدارانی عێراق ئیرادەی سیاسیی خۆیان لەو بارەیەوە نیشان بدەن.

ئەو دەڵێت لە ماوەی ٦ تا ٧ ساڵی رابردوو پەکەکە هەڕەشەیەکی سەرەکی بۆ تورکیا بووە، بەڵام ئێستا ئەو مەترسییە کەمتر بووەتەوە. هەرچەندە بە گوتەی ئەو، هەندێک هاوکێشەی نێوخۆیی لە عێراق بووەتە هۆی مانەوەی ئەو گرووپە لەو وڵاتەدا.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە قۆناغێکی نوێ لە پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەڕێوەدەچێت و پەکەکە هەڵوەشانەوەی خۆی ڕاگەیاندووە و ئاگربەستێکیش لەنێوان هەردوولا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی ناوخۆ چەند ڕێنماییەکی بۆ دەنگدانی گشتی بڵاو کردەوە

سەڵاح

جێگری سەرۆک‌کۆماری نوێی ئێران دەستی‌ لەکار کێشایەوە

سەڵاح

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان

سەڵاح