zagros news agency

ئینستاگرام ڕێکلامی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان لە هیندستان پیشان دەدات

ڕاپۆرتێکی نوێ و شۆککەر ئاشکرای کردووە کە پلاتفۆرمی ئینستاگرام کە سەر بە کۆمپانیای مێتایە لە وڵاتی هیندستان ڕێکلامی هاوپێچ بە ماددە و ناوەڕۆکی خراپ بەکارهێنان و دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان (CSAM)ی بڵاوکردووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی ماشابڵ (Mashable) ئەم دۆزینەوەیە دوای لێکۆڵینەوەیەکی وردی ناوەندەکانی چاودێری هاتووە کە نیشانی دەدەن سیستمی خۆکاری ڕێکلامەکانی ئینستاگرام و ئەلگۆریتمەکانی نەیانتوانیوە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە ڕێکلامە ترسناکانە بکەن کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەکارهێنەران بەرەو ئەکاونت و گروپە نایاساییەکان ڕوودەکێشن.

ئەم ڕاپۆرتە نوێیە شەپۆلێکی گەورەی ناڕەزایەتی و توڕەیی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی هیندستان دروستکردووە بەتایبەت کە پێشتر چەندین جار کۆمپانیای مێتا بەڵێنی توندکردنی ڕێوشوێنەکانی دابوو بۆ پاراستنی منداڵان. چاودێرانی مافەکانی منداڵ و پسپۆڕانی ئاسایشی دیجیتاڵی جەخت دەکەنەوە کە ئەم شکسته گەورەیەی ئەلگۆریتمەکانی مێتا نەک هەر یاساکانی پاراستنی منداڵان پێشێل دەکات بەڵکو مەترسییەکی ڕاستەوخۆ لەسەر کۆمەڵگا دروست دەکات و پێشبینی دەکرێت مێتا ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوەی یاسایی توند و سزای قورس بێتەوە لەلایەن حکومەتی هیندستانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکات

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح

مەسرور بارزانی و عەبدولفەتاح سیسی کۆبوونەوە

سەڵاح