zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی کوەیت لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/11، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە حەسەن محەمەد ئەلزەمان، باڵیۆزی کوەیت لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە عوسمان ئەلداوود، کونسولی گشتیی کوەیت لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، باڵیۆزی کوەیت سڵاو و ڕێزی میر و جێنشینی کوەیتی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پێویستیی پێشخستنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کوەیت کرد و خواستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان نێوان هەردوولا دووپات کردەوە.
دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرپرسى لقى 15ـی  پارتى لە خانەقین بۆ زاگرۆس: هه‌ڵوێستی ئێمه‌ روونه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و ته‌عریبه‌ نوێییه‌ی خانه‌قین

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

سەڵاح

په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌ ئامانجی پشته‌وه‌ی سه‌ردانی شاندی حكوومه‌ت بۆ لای لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ئاشكرا ده‌كات

سەڵاح