zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی خاتوو فیکتۆریا تەیلەر دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 11ی شوباتی 2026 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو فیکتۆریا تەیلەر جێگری پێشووی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ (عێراق- ئێران) و بەرپرسی بەشی دەستپێشخەری عێراق لە ناوەندی لێکۆلینەوەی ئەنجومەنی ئاتلانتیک (Atlantic Council) کرد.

لەدیدارەکەدا بارودۆخی هەنوکەیی ناوچەکە بە گشتی و پڕۆسەی سیاسیی لە عێراق و دوا هەوڵی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پەیوندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لە بارەوە کرا.

هەر لەو دیدارەدا دۆخی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان و پێشهاتەکان خرانە بەر باس، خاتوو فیکتۆریا تەیلەر ئاماژەی بە ڕۆلی گرنگی سەرۆک بارزانی دا لە هەوڵەکانی لەگەڵ دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکرات و نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا بۆ جێگیربوونی ئاگربەست و گرتنەبەری دیالۆگ بۆ چارەسەری کێشەکان، و ئەو هەوڵانەی بەرز نرخاند.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند کە دەمانەوێت ئاشتی و ئارامی لە سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان بەرقەراربێت و ئاگربەستی نێوان دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوام بێت، و هەردوولا پابەندبن بە جێبەجێکردنی خاڵەکانی نێو ڕێککەوتنی نێوانیان لە پێناو نەمانی شەڕ و ئاڵۆزی، لەو پێناوەشدا هەرچیەک بە ئێمە کرابێت لە ڕووی نێوەندگیری لە نێوان هەردوولا و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ لێقەومان و زیانبەرکەوتوان ئەنجاممان داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیژنه‌ی باڵای ئه‌منیی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ چه‌ند بڕیارێكی بۆ ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلی بێ سه‌ره‌تا ده‌ركرد

سەڵاح

به‌په‌له‌..مافی مرۆڤ بۆ زاگرۆس: ئه‌شكه‌نجه‌دانی دیله‌كانی لاله‌زار له‌رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ له‌سه‌ر عێراقیش ده‌كه‌وێت

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر دەكات

دڵشاد