zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ڕۆما

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێم: “ئێواره‌ی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/5/17 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمیی دوو ڕۆژی به‌ره‌و ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، به‌ڕێکه‌وت.”

له راگەیەندراوەکەدا هاتووه: “لە چوارچێوەی سەردانەکه‌یدا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ قەداسەتی پاپای ڤاتیکان، سەرۆککۆماری ئیتاڵیا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئیتاڵی و دەوڵەتی ڤاتیکان کۆدەببێتەوە.”

راگەیەندراوەکه دەڵێت: لە کۆبوونەوەکاندا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیتاڵیا و ڤاتیکان، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە، لەگەڵ چەندین پرسی جێی بایەخی هاوبەش، تاوتوێ ده‌که‌ن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەکات

یاسین

ئه‌حمه‌د هۆشیاری بۆ زاگرۆس زانیاری لەبارەی گەشتی فرۆکەخانەی هەولێر دەخاتەڕوو

یاسین

پاکستان رەتی دەکاتەوە لەکاتی جەنگ فرۆکەکانی ئێرانی پاراستبێ

گوران