zagros news agency

نوێنەری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان دیاری وەزارەتی پێشکەش بە جێگری سەرۆکوەزیرانی هاریانا کرد

رۆژی هەینی، جەعفەر جەوهەر، نوێنەری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی 39یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سوراجکوندی، دیاری وەزارەتی پێشکەش بە بەرپرسانی باڵای هاریانا کرد.

لە ڕێوڕەسمێکدا، نوێنەری وەزارەت، دیاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی پێشکەش بە نایاب سینگ ساینی، جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی خۆجێی هاریانا و ئاڤیند کۆمار شارما، وەزیری گەشتوگوزار و کولتووری هاریانا کرد.

39یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سوراجکوندی مێلای فەریدئاباد- هاریانە لە هیندستان، لە سەرەتای ئەم مانگەوە بە بەشداری تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک و دەیان تیپی هونەری وڵاتانی جیاجیا دەستی پێکرد و بڕیارە تا 15ی ئەم مانگە بەردەوام بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی ئەنیمەیشنی “Inside Out” لە سینەماکاندا

ART

هاری پۆتەری نوێ نامەیەکی لە “جادووگەرە کۆنەکە”ـەوە پێ دەگات

ART

کتێبی “سەختییەکانی منداڵیم” بڵاوکرایەوە

ART