zagros news agency

د. سالار عوسمان لە دۆخی تەندروستیی ئیسماعیل بێشکچی دەپرسێت

د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بە مەبەستی هەواڵپرسین، لە دۆخی تەندروستی، پەیوەندی بە نووسەر و کۆمەڵناسی بەناوبانگ و دۆستی لەمێژینەی گەلی کورد ئیسماعیل بێشکچی دەپرسێت.

ڕۆژی شەممە ٢٩ـی ١١ـی ٢٠٢٥ د. سالار عوسمان، وێڕای ناردن و پێشکەشکردنی چەپکە گوڵی شیفا، لە دۆخی تەندروستیی مامۆستا ئیسماعیل بێشکچی پرسی، کە ماوەیەکە لە نەخۆشخانەیە و هیوای زوو چاکبوونەوە و تەمەندرێژی بۆ خواست. 

بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، ئاماژەی بەوەدا؛ ئەو پەیوەندییە ڕۆحییەی لەنێوان بێشکچی و دۆزی ڕەوای خەڵکی کوردستاندا هەیە، پەیوەندییەکی مێژوویی و پڕ لە قوربانیدانە. ئەو کاتەی هەمووان بێدەنگ بوون، بێشکچی بە قەڵەمەکەی سنوورە دەستکردەکان و جیاوازییە نەتەوەییەکانی تێپەڕاند و، بووە دەنگی حەق بۆ گەلێکی مەزڵوم.

ئیسماعیل بێشکچی زانا و کۆمەڵناس و بیرمەندی گەورەی تورک، بە “زانا و دۆستە ڕاستگۆکەی کورد” دەناسرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سمیناری دروستكردنی سەنتەری مافی لەبەرگرتنەوەی كوردی بەڕێوەچوو

ART

ڕەفیق سابیر لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

ART

هێمن حوسێن گۆرانیی بۆ هەولێر دەڵێت

ART