zagros news agency

جوودی دینش بەهۆی نەخۆشییەوە واز لە کاری هونەری دەهێنێت

خانمە ئەکتەری بەریتانی جوودی دینش کە خاوەنی خەڵاتی ئۆسکارە وازهێنانی خۆی لە کارکردن رایگەیاند.

ئەو ئەکتەرە تەمەن 91 ساڵییە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بەهۆی نەخۆشییەوە چیتر توانای کارکردنی لەبەردەم دوربین یان لەسەر تەختەی شانۆ نییە.

دینش لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لەوە کرد، تێکچوونی باری تەندروستیی بووەتە هۆی لەدەستدانی توانای خوێندنەوە و ناسینەوەی رووخسار و ئێستا پشت بە رادیۆ دەبەستێت.

ئەم دۆخە لە 2012وە دەستی پێکرد کاتێک تووشی تێکچوونی بینین بوو و ناچار بوو دەستبەرداری لێخوورینی ئۆتۆمبێل بێت و بۆ دەقەکان پشت بە هاوڕێكانی ببەستێت تاوەکو یارمەتی بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەردانی سەرۆکوەزیرانی قەتەر بۆ تاران و لێدوانەکانی دۆنالد ترەمپ

یاسین

داهاتی “The Fall Guy” لە سینەماکاندا

ART

ئەنقەرە؛سەرۆکی دەزگای میت و وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبوونەوە

سەڵاح