zagros news agency

عێراقچی و لایەنی ئەمریکایی باس لە “پێشکەوتنی بەرچاو” دەکەن

 

گەڕی دووەمی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە جنێڤ کۆتایی هات و لایەنەکان دوای چەند کاتژمێرێک گفتوگۆ شوێنی کۆبوونەوەکەیان بەجێ هێشت. ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران بڵاوی کردەوە کە گفتوگۆکان سێ کاتژمێر و نیوی خایاندووە و لایەنەکان لەسەر بنەما گشتییەکان گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن؛ بڕیارە دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ پایتەختەکانیان، وردەکارییەکان تاوتوێ بکەن.
لە لایەنی ئێرانەوە عەبباس عێراقچی سەرۆکایەتیی شاندەکەی دەکرد و لە بەرانبەردا ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر، نوێنەری تایبەت و زاواکەی دۆناڵد ترەمپ بەشدار بوون؛ گفتوگۆکان بە ناڕاستەوخۆ و بە نێوەندگیریی عومان بەڕێوە چوون.
عێراقچی دانوستانەکانی بە “سازەندە” وەسف کرد و بە تەلەڤزیۆنی ئێرانی ڕاگەیاند: “بیرۆکەی جیاواز گفتوگۆی لەسەر کرا و دواجار لەسەر کۆمەڵێک بنەمای ڕێنمایی ڕێککەوتین تا لەسەر ئەو بنەمایە بەرەو دەقی ڕێککەوتنێکی ئەگەری هەنگاو بنێین.” ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە بەراورد بە دانیشتنی ڕابردوو، پێشکەوتنی باش کراوە و ڕێگەیەکی ڕوونتر لەبەردەمدایە، هەرچەندە نزیکبوونەوەی هەڵوێستەکان هێشتا کاتی دەوێت. لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسانی ئەمریکایی تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان نەداوە و دەستبەجێ دوای کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکانی ئۆکرانیا چوونەتە هۆتێل ئینتەرکۆنتینێنتاڵ لە جنێڤ.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ وێنه‌… كۆنترۆلكردنی ئاگره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كۆگای یاری منداڵان

سەڵاح

ئێران هاووڵاتیەکی بەتۆمەتی سیخوڕیکردن لەسێدارەدا

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە جێگیری دەمێنێتەوە

سەڵاح