zagros news agency

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئامادەیە قوربانیەک بدات بۆ ئەوەی بەشداری مۆندیال بکات

 

بەپێی نوێترین زانیارییەکان کە پێگەی زە تەچلاین بڵاویکردووەتەوە رۆناڵدۆ بە تەواوی ئامادەیە قبووڵی بکات کە وەک یاریزانی یەدەگ بەشداریی مۆندیال بکات، ئەگەر ڕۆبێرتۆ مارتینێز پێی وابێت ئەمە لە بەرژەوەندیی تاکتیکی تیپەکەدایە.

ئەم هەڵوێستە دوای ئەوە دێت کە لە مۆندیالی 2022ی قەتەر، کێشەی زۆر سەبارەت بە یەدەگبوونی ڕۆناڵدۆ دروست بوو، بەڵام وا دیارە ئەزموونی ساڵانی رابردوو وای لێکردووە بەرژەوەندیی گشتی بخاتە پێش هەموو شتێک.

لە کاتێکدا زۆرێک لە چاودێران پێیان وایە توانای جەستەیی رۆناڵدۆ هێشتا لە ئاستێکی بەرزدایە، یاریزانەکە بڕیاری کۆتایی بۆ راهێنەر بەجێهێشتووە و هیچ فشارێک ناکات بۆ یاریکردنی و ناڕەزای دەرنابڕێت.

ئەفسانەکە بەم بڕیارە دەیەوێت وەک ڕێبەرێکی ڕۆحی لەناو ژووری جلگۆڕیندا بمێنێتەوە و دەیەوێت بە هەر جۆرێک کە لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەکەیەتی یاریبکات، ئەمەش دەکرێت یارمەتیدەرێکی گەورە بێت بۆ کەمکردنەوەی فشارە میدیاییەکان لەسەر پورتوگال و دروستکردنی هاوسەنگی لە نێوان نەوەی کۆن و نوێی یاریزانەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆتا یاری ئەم هەفتەیەی کاڵچۆ ئاگرە

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین