ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سیده‌كان.. به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیاوه‌ پیاوێك شه‌هید بوو

 

له‌ گوندێكی سنووری قه‌زای سیده‌كان، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیاوه‌ پیاوێك شه‌هید بوو و پاشان ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو، له‌ گوندی ناودارۆك له‌ سنووری قه‌زای سیده‌كان، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیاوه‌، پیاوێك به‌ناوی (سه‌روه‌ر قادر) شه‌هید بوو.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، پیاوه‌كه‌ ته‌مه‌نی 46 ساڵه‌ و خێزانداره‌ و پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ و دانیشتوی سنووری سیده‌كانه‌.

توركیا ناوه‌ناوه‌ به‌هۆی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌)ه‌وه‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبووه‌وه‌

یاسین

پڕۆژەی هەژماری من زۆر سەرکەوتووە و لە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستانە

دڵشاد

محەمەد كەمال: وەك هەموو لایەنەكان كاندیدمان بۆ پۆستی پارێزگاری كەركووك دەبێ

سەڵاح