zagros news agency

ئێران و ڕووسیا مانۆڕی “ئازادکردنی کەشتیی ڕفێنراو”یان کرد

 

ڕۆژی پێنجشەممە، ئێران و ڕووسیا مانۆڕێکی سەربازییان لە دەریای عومان و باکووری زەریای هیندی بەڕێوەبرد

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی “تەسنیم”، لەو مانۆڕەدا هێزەکانی سوپا، سوپای پاسداران و هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتیی هێزی دەریاییی ڕووسیا بەشدار بوون و لە ئاسمان و دەریاوە هەڵمەتی کۆنتڕۆڵکردنی کەشتییان ئەنجام داوە. هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئەو هێزانە دوای دەستگیرکردنی چەتەکانی دەریا،هەڵمەتی ئازادکردنی کەشتییەکەیان جێبەجێ کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی سزاکاندا، دەستی بەسەر چەندین نەوتهەڵگری ئێران و ڕووسیادا گرتووە کە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سێناتۆر بیل هاگەرتی کۆبووەوە

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق دەکات

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە زیاتر لە 103 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

سەڵاح