ئەمڕۆ 23-2- 2026 روژی دووشەممە نرخی یەک ئۆنسە زیو لە بازاڕەکاندا بۆ زیاتر لە 3 دۆلار بەرزبووەوە و ئاستی 87 دۆلاری تێپەڕاند.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زیو بۆ زیادبوونی خواست لەسەر ئەو کانزا گرانبەهایە دەگەڕێتەوە دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا ، بڕیاریدا پێناسی گومرکی لەسەر وڵاتانی جیهان بەڕێژەی 15٪ بەرزبکاتەوە.
دادگەی باڵای ئەمریکا پێناسە گومرکییەکانی دۆناڵد ترەمپی هەڵوەشاندووەتەوە، بەڵام ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری نوێی دەکرد و کۆڵ نادات لە دانانی بەربەست لەبەردەم هاوردەکردنی کاڵا و شتومەک بۆ نێوخۆی ئەو وڵاتە.
لەدوای بڕیاری دادگەی باڵا، بەرپرسی کاروباری بازرگانیی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، بە دوای ئەوەیە کە پەسندکردنی کۆتایی رێککەوتنی بازرگانیی نێوان یەکێتییەکە و ئەمریکا هەڵپەسێرێت. هەروەها هیندستان رێککەوتنە بازرگانییەکەی لەگەڵ ئەمریکا دواخستووە.
کۆی ئەو ناڕوونییانەی کە سەبارەت بە کاروباری بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا دروستبووە، زیانی لە نرخی دۆلار داوە و خواستی بۆ کانزاکان لە نێویاندا زیو وەک پەناگەیەکی ئارام بەرزکردووەتەوە.

