zagros news agency

تانکەکانی ئیسرائیل چوونە نێو خاکی سووریا

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی تەلەڤزیۆنی حکوومەتیی سووریا، هێزە ئیسرائیلییەکان بە شێوەی ڕۆژانە هێرشی زەوینی بۆ سەر ناوچەکانی دەوروبەری قنیطره لە باشووری ڕۆژاوای سووریا ئەنجام دەدەن و ناوچەکە پاک دەکەنەوە.

ئەو کەناڵە ڕایگەیاند بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە دوو تانک و سێ ئۆتۆمبێلی سەربازی چوونە نێو ناوچەی سەمەدانییە و پاش گەڕانێکی یەک کاتژمێری، بەرەو بنکەیەکی ئیسرائیل کشانەوە. هەروەها ئاماژە بەوە کرا لە ڕۆژانی ڕابردوودا هێرشی هاوشێوە لە نزیک عەین زیوان، ڕافد و حەوزی یەرمووک ئەنجام دراون.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە هێزە ئیسرائیلییەکان زەوییە کشتوکاڵییەکان و لەوەڕگەکانیان بە شۆفڵ تێک داوە و بۆ ماوەیەکی کورت ڕێگەیەکیان داخستووە. جگە لەوەش، بەهۆی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلە قورسەکان، تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و پردەکانی سەر وادی ڕەقاد زیانیان بەرکەوتووە.

بەرپرسێکی ناوخۆیی بەو کەناڵەی گوتووە ئیسرائیل ئەم کارانە وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی بەرانبەر ئەو تەقەمەنییانە دەبینێت کە ترسی هەیە لەلایەن حیزبوڵڵا یان کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە چێنرابێتن، بەڵام دانیشتووانی ناوچەکە دەڵێن هیچ کام لەو هێزانە لەوێدا نین.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆژەی بۆڕی نەوتی بەسرە-عەقەبە وەزیری نەوت دێنێتە پەرلەمان

یاسین

کەشناسی: شەپۆلێکی گەرما هەرێم دەگرێتەوە

گوران

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە پرۆفیسۆر ڕەشاد میران دەکات

سەڵاح