zagros news agency

بریتنی سپێرز دەستگیرکرا

پۆلیسی ویلایەتی کالیفۆرنیا بریتنی سپێرز، ئەستێرەی ناسراوی پۆپیان بە تۆمەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەژێر کاریگەری کحوولدا دەستگیرکرد.

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم هونەرمەندە تەمەن 44 ساڵەیە لە ناوچەی ڤێنتورا دەستبەسەر کراوە و دوای چەند کاتژمێرێک مانەوە لە زیندان، بە کەفالەت ئازاد کراوە. ئەم ڕووداوە دەنگدانەوەیەکی زۆری لە میدیا جیهانییەکاندا دروست کردووە.

 

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پۆلیس کاتژمێر 9:30ـی شەو سپێرزی ڕاگرتووە و تا کاتژمێر 6ـی بەیانی لە ناوەندی دەستبەسەرکردن ماوەتەوە.

 

هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ئەژماری ئینستاگرامەکەی بریتنی داخرایە، هەرچەندە هۆکارەکەی بە ڕوونی دیار نییە و پەیوەندی نێوان داخستنی ئەژمارەکە و ڕووداوەکە نەزانراوە. تا

 

ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لەلایەن تیمەکەیەوە بڵاونەکراوەتەوە و بڕیارە لە 4ی ئایاری داهاتوودا لەبەردەم دادگا ئامادە بێت بۆ لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی ڕووداوەکە و دیاریکردنی سزا ئەگەرییەکان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕوانامە بەخشرا بە قوتابیانی خولی نەهێشتنی نەخوێندەواری

ART

رێورەسمی بڵاوکردنەوەی کتیبی “زەماوندى سيمرخ” بەڕێوەچوو

ART

وەزیری ڕۆشنبیری ستایشی ڕۆڵی هونەرمەند هۆزان جانێ دەکات لە پاراستنی زمانی کوردیدا

ART