zagros news agency

دۆزینەوەیەکی گۆڕستانێکی ژنان لە ئەفریقای باشوور تێڕوانینی زاناکان دەگۆڕێت

توێژینەوەیەکی زانستی نوێ لە وڵاتی ئەفریقای باشوور ئاشکرای کرد، جۆرێک لە مرۆڤە دێرینەکان پێش 300000 ساڵ رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ڕێکخراویان ئەنجامداوە، کە پێشتر زاناکان لەو بڕوایەدا بوون ئەم رەفتارە تەنیا تایبەت بووە بە مرۆڤی پێشکەوتوو.

بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی ئیندیپێندێنت، تیمێکی توێژینەوە لە ناو ئەشکەوتی رایزینگ ستار لە نزیک شاری جۆهانسبێرگ گۆڕستانێکی کۆنیان دۆزیوەتەوە کە پاشماوەی جۆری هۆمۆ نالیدی تێدایە، کە یەکێکە لە خزمە لەناوچووەکانی مرۆڤی ئێستا.

پرۆفیسۆر لی بێرگەر بە هاوکاری کۆمەڵەی نیشتمانی جوگرافی ئەمریکی سەرپەرشتی ئەم پڕۆژە زانستییە گەورەیە دەکات بۆ تێگەیشتن لە رەفتاری ئەم جۆرە مرۆڤە.

پشکنیینە تاقیگەییەکان بۆ پرۆتینە کۆنەکان لە لایەن دکتۆرە بالیسا مادوبی لە زانکۆی کۆپنهاگن ئەوەیان سەلماند، هەموو ئەو ئێسقانانەی دۆزراونەتەوە بە رێژەیەکی زانستی بەرز دەریدەخەن کە هی ڕەگەزی مێینەی هۆمۆ نالیدین.

ئەم ئەنجامانە لە گۆڤاری زانستی سێڵ بڵاوکراونەتەوە، پزیشکان و توێژەران لەو بڕوایەدان کە بوونی تەنیا رەگەزی مێینە لەو شوێنەدا ئاماژەیە بۆ بوونی جۆرە نەریتێکی کۆمەڵایەتی یان رێوڕەسمێکی رۆشنبیری تایبەت بە ناشتنی ژنان لە شوێنێکی دیاریکراودا، ئەمەش بازدانێکی گەورەیە لە تێگەیشتنی مێژووی گەشەسەندنی مرۆڤ لەسەر زەوی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناوی یه‌ده‌گی حاجیان بۆ ئه‌مساڵ بۆ ساڵی 2025 هه‌مان مافیان ده‌بێت

سەڵاح

حۆو بایدن واژوو له‌سه‌ر پڕۆژە یاسایه‌كی نوێی هاوکاری بۆ ئۆکرانیا دەکات

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین