zagros news agency

بەهۆی دۆخی ناوچەکە نرخی بلیتی فڕۆکە بەرزبووەتەوە

 

سێشەممە، 10ـ3-2026، کۆمپانیای ‘ئێر نیوزلاند’ بەهۆی ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی بلیتەکانی بەرزکردووەتەوە.

کۆمپانیای ئێر نیوزلەندا رایگەیاندووە، نرخی بەرمیلێک سووتەمەنی فڕۆکە لە پێش جەنگی ئێران و ئیسرائیل، لە نێوان 85 بۆ 90 دۆلار بووە، بەڵام لەچەند رۆژی رابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە نێوان 150 بۆ 200 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و گەشتەکانی جیهانی پەکخستووە و ترس لە کەمبوونەوەی کەرتی گەشت و گوزار هەیە، چونکە ئەگەری داخستنی گەشتە ئاسمانییەکان بەتەواوی لەو ناوچەیە زیادیکردووە.

کۆمپانیاکە بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیەندووە، “کرێی ئابووری بۆ گەشتە ناوخۆییەکان بە بڕی 10 دۆلاری نیوزلەندی بەرزکردووەتەوە، گەشتە نێودەوڵەتییە کورتخایەنەکان 20 دۆلار و گەشتە نێودەوڵەتییە دوورەکان بە رێژەی 90 دۆلاری نیوزلەندی بەرزکردووەتەوە.”

لەکاتێکدا کرێی فڕۆکە لەسەر رێگاکانی نێوان ئاسیا و ئەوروپا بەهۆی داخستنی ئاسمانی و سنووردارکردنی تواناکان بەرزبووەتەوە، کۆمپانیای ئێر نیوزلەندا یەکەمین هێڵی ئاسمانییە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکانی راگەیاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوار کەس بە تۆمەتی “نمایشی چەکداری” لە بەیرووت دەستگیر کران

یاسین

پشتیوانیی تالیبان لە ئێران و گەشەسەندنی پەیوەندییەکان

یاسین

هه‌ولێر.. نۆژەنكردنەوە و قیرتاوکردنی رێگای سەرەکیی دۆڵى سماقووڵی ده‌ستی پێكرد

یاسین