zagros news agency

ئەندرۆ ستانتۆن بە فیلمێک مێژووی 45 هەزار ساڵە دەگێڕێتەوە


ئەندرۆ ستانتۆن، دەرهێنەری لێهاتووی کۆمپانیای پیکسار و خاوەنی فیلمەکانی “Finding Nemo” و “WALL-E”، بە فیلمێکی نوێی ئاکشن بە ناوی “In the Blink of an Eye” دەگەڕێتەوە.

 

فیلمەکە سێ چیرۆکی جیاواز لە سێ سەردەمی جیاوازدا دەگێڕێتەوە؛ لە مرۆڤە سەرەتاییەکانی 45 هەزار ساڵ پێش زایینەوە تا ساڵی 2417.

 

ستانتۆن لەم کارەیدا تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە سەرەڕای گۆڕانی سەردەمەکان، بنەماکانی ژیان و خۆشەویستی و مردنی مرۆڤ وەک خۆیان دەمێننەوە. ڕاشیدا جۆنز و کەیت مەکینۆن ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

 

ستانتۆن ئاماژەی بەوە کرد، ئەم فیلمە دەرفەتێک بووە بۆ ئەوەی لە دەرەوەی چوارچێوەی فیلمە خێزانییەکانی پیکسار، تاقیكردنەوەی نوێ و جیاواز لە بواری سینەمادا ئەنجام بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

“It Ends with Us” نۆ ملیۆن دۆلاری دیکە بەدەستدێنێت

ART

لە هەولێر رێوڕەسی ساڵیادی کۆچی دوایی سەعید گاباری بەڕێوەچوو

ART

تەیلەر سویفت دووەم دەوڵەمەنترین هونەرمەندی جیهانە

ART