zagros news agency

وەرزی چوارەمی زنجیرەی “Star Trek” نمایش دەکرێت

 

پلاتفۆرمی “Paramount+” وادەی نمایشکردنی وەرزی چوارەمی زنجیرەی بەناوبانگی “Star Trek”ـی ئاشکرا کرد. بڕیارە ئەم وەرزە نوێیە کە ناوی “Strange New Worlds”ـە، لە ڕێکەوتی 23 تەممووز 2026 دەست بە پەخش بکات.

 

زنجیرەکە لە 10 ئەڵقە پێکدێت و هەفتانە ڕۆژانی پێنجشەممە ئەڵقەیەکی نوێی لێ بڵاو دەکرێتەوە تاوەکو گەیشتن بە ئەڵقەی کۆتایی لە 24 ئەیلوول.

 

تیمی کارەکە ئاماژەیان بەوە کرد، ئەم وەرزە گەشتێکی پڕ لە سەرکێشی و ترس و هیجان دەبێت بۆ ناو کونکەرە ڕەشەکان و جیهانی دێینەسوورەکان.

 

یەکێک لە سوپرایزەکان تەنیا گۆڕانی شێوەی هەندێک لە ئەکتەرەکان نییە، بەڵکو گۆڕانیانە بۆ شێوەی بووکەڵە لە یەکێک لە ئەڵقەکاندا.

 

ئەکتەرانی وەک ئەنسۆن ماونت و ئیتان بێک بەردەوام لەم کارەدا دەردەکەون و هەوڵ دەدەن وێنەیەکی نوێ و سەردەمیانە پێشکەش بە جیهانی “Star Trek” بکەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بێڵ سکارێسگارد رۆڵی پێنیوەیز لە “It” دەگێڕێتەوە

ART

داهاتی “The World Of John Wick: Ballerina” لە سینەماکاندا

ART

شاژنی موزیکی کانتری دولی پارتۆن لە 80 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

ART