zagros news agency

سەعد لمجەرەد یەکەم پەیام دوای بڕیاری زیندانیکردنی بڵاودەکاتەوە

هونەرمەندی مەغریبی سەعد لمجەرەد دوای دەرچوونی بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ماوەی 5 ساڵ لەلایەن دادگەی فەڕەنساوە، یەکەم کۆمێنتی خۆی بڵاوکردەوە.

سەعد لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام چەند وێنە و ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ژیان بە ئاسایی بەردەوامە و ئەو هەر ئێستا خەریکی ئامادەکارییە بۆ کۆنسێرتەکانی داهاتووی.

دادگەی فەڕەنسا بڕیاریدا بە زیندانیکردنی لەمجەرەد، هەروەها ناچاری کرد بڕی 30 هەزار یۆرۆ وەک قەرەبوو بەو کچە بدات کە سکاڵای لەسەر تۆمارکردبوو.

ئەم کێشەیە بۆ ساڵی 2018 دەگەڕێتەوە، کاتێک کچێکی فەڕەنسی تۆمەتباری کرد بە دەستدرێژی کردنە سەری لە هۆتێلێکدا. لە کاتی خوێندنەوەی بڕیارەکەدا، سەعد لمجەرەد زۆر کاریگەر بوو و بەردەوام دەگریا، دواتر هاوسەرەکەی و دایکی لە باوەش گرت.

تیمی بەرگری سەعد لمجەرەد لەو بڕوایەدان، پەیوەندییەکە بە ڕەزامەندی هەردوو لا بووە، بەڵام دادگا پشتگیری لە گێڕانەوەی کچەکە و هاوڕێکەی کرد.

هەر ئێستا ئەم بابەتە بووەتە باسی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەوادارانی سەعد لەو بڕوایەدان، ئەم بڕیارە کاریگەرییەکی خراپ لەسەر داهاتووی هونەریی ئەو دروست دەکات.

لمجەرەد بەڵێنی بە جەماوەرەکەی دا کە بەمزووانە دەیانبینێتەوە، هەرچەندە بڕیاری دادگە زۆر توند بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی پێنجەمین کتێبی بازنەی گفتوگۆ بەڕێوەچوو

ART

شاکێرا کۆنسێرتەکەی دواخست و لەسەر شانۆش لەگەڵ منداڵەکانی دەرکەوت

ART

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART