zagros news agency

ئەتروشی و سوودانی جەختیان لە رێگریکردن لە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان کردەوە

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ـی ئاداری 2026، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، فەرهاد ئەتروشی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە و رەنگدانەوەی لەسەر عێراق کرا، هەروەها جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە نابێت شارەکانی عێراق، بە تایبەتی هەرێمی کوردستان بە ئامانج بگیرێت، وە پێویستە سەروەری عێراق بپارێزرێت و رێگریش لە بەکارهێنانی خاکی عێراق بکرێت بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.

هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەهێزکردنی هاوکاری و تەواوكاری نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان کردەوە، بە جۆرێك بەشداربێت لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی گەشەپێدان و پێشخستنی ئاوەدانکردنەوە و پاڵنانی رەوڕەوەی بونیادنان و چاکسازی و خزمەتکردنی بەرژەوەندی سەرجەم رۆڵەكانی گەلی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

کابینەی ئەردۆغان تووشی گۆران هات

یاسین

لە سەرەتای ساڵی داهاتوو هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی لە غەززە بڵاودەکرێتەوە

سەڵاح

ئایا ژمارەی بوومەلەرزەکان لە جیهاندا ڕووی لە زیادبوون کردووە؟

سەڵاح