ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له بازنه‌ی دهۆك له پێكهاته‌ی مەسیحی وه‌ك ئه‌ندامی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیاری كرا‌و و ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌و لێژنه‌وه كاری جدی ده‌كه‌ن بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسییه‌كان.
دوێنێ شه‌و له كاتی دیاریكردنی لێژنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، پێكهاته‌ی مه‌سیحیش توانیان ببنه ئه‌ندامی لێژنه‌ی گرنگ، به‌تایبه‌ت لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه كه به لێژنه‌ی سیادی داده‌نرێت، سامی ئۆشانه، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پێكهاته‌ی مه‌سحی و له بازنه‌ی دهۆك بۆ زاگرۆس ئه‌وه‌ی خسته‌روو: كه ئه‌و بوه‌ته‌وه ئه‌ندامی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مه‌ش بۆ پێكهاته‌ی مه‌سیحی گرنگه، چونكه لێژنه‌كه سیادیه و گرنگه و له‌و رێگایه‌وه ده‌یانه‌وێت خزمه‌ت بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ده‌مانه‌وێت له‌و روانگه‌وه گرنگی به په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تی و دیپلۆماسییه‌كان بدرێت.

