zagros news agency

بایرن میونخ دووچاری قەیرانی گۆڵپارێز دەبێتەوە

لە ڕووداوێکی سەیر و نامۆدا یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی دووچاری قەیرانێکی سەیری گۆڵپارێز دەبێتەوە،کە یانەکە ئێستا بەدەست نەبوونی گۆڵپارێز دەناڵێنێت و یانەکە سێ گۆڵپارێزی بەهۆی پێکانەوە ناتوانن یاری بکەن وە بۆ یاری بەرامبەر ئەتلانتاش کێشەی گەورە دەخاتە بەردەم کۆمپانی ڕاهێنەر.

شایەنی باسە مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی سەرەکی بەهۆی پێکانەوە دەمێکە یاریگای خاڵی کردوە،یوربیگی گۆڵپارێزی دووەمیش لەیاری بەرامبەر ئەتلانتا لە هەفتەی ڕابردوو دووچاری تەزووی مێشک بوو،ستیڤن ئولریخ گۆڵپارێزی سێیەمیش لەیاری بەرامبەر بایرن لیڤەرکوزن لەم هەفتەیەدا دووچاری گرژ بوونی ماسوولکەکانی ڕانی بوو،کە ئەم بابەتە ئێستە بۆتە سەرئێشەیەکی گەورە لەنێو ماڵی یانە باڤاریەکە.

بایرن میونخ لە شەوی چوارشەممە ڕووبەڕووی یانەی ئەتلانتای ئیتاڵی دەبێتەوە لە قۆناغی 16ی چامپیونزلیگ و پێکانی گۆڵپارێزەکانی بوونەتە بێدادی ئەو یانەیە و کۆمپانی ڕاهێنەریش بۆ ئەو یاریە تەنها لیۆن کلانچی گۆڵپارێزی تەمەن 19 ساڵی هەیە تاکو یاری پێبکات.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

فیدراسیۆنی بەڕازیل پەیوەندی بە ئەنچیلۆتی دەکات

یاسین

هێرشی ئاگرین لە دژی بەرگری تۆکمە

یاسین

یامال: مێسی گەورەیە بەڵام نەیمار جیاوازە

یاسین