لە (38)ەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانی بێتاوانی ئەو کارەساتە دەکەینەوە كه 16ى ئادارى 1988 ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عێراق ده‌رهه‌ق به گه‌لى كوردستان ئه‌نجامى دا و بۆ هه‌ميشه وه‌ك برينێكى كراوه‌ى نيشتمان ده‌مێنێته‌وه. سەری ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و تەواوی کوردستان دادەنوێنین. سڵاو بۆ کەسوكارى سەربەرزیان و هەموو قوربانییان دەنێرین.
هەڵەبجە تەنیا هەوڵێکی سڕینەوەی جەستەیيی كورد نەبوو، بەڵکوو تاوانێكى دژى مرۆڤايه‌تى و هێرشێکی دڕندانەى سەر ئیرادەی گەلێک بوو کە تەنیا داوای ژیان و ئازادیی دەکرد. هەڵەبجە وەک گەواهیدەرێکی زیندووی مێژوو لە ویژدانی جیهاندا دەمێنێتەوە، تاكوو مرۆڤایەتی وانەی لێ وەربگرێت و ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی هەر جۆرە کۆمەڵکوژییەک بگرێت، له هه‌ر كوێى جيهان بێت.
لەم یادەدا، جەخت لە بەرپرسیاريه‌تیی حکوومەتی فیدراڵی عێراق بەرانبەر به هەڵەبجە و قوربانییانی دەکەینەوە. به‌پێى بڕيارى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق كه تاوانى كيميابارنكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى به جينۆسايد ناساند، پێویستە قەرەبووى شایستەی قوربانییان بكاته‌وه، تاكوو دادپه‌روه‌رى بۆ قوربانييان به‌دى بێت. هه‌روه‌ها له هه‌رێمى كوردستانيش ده‌بێ باش‌ترين خزمه‌ت و چاودێريى پێويست پێشكه‌ش به به‌ركه‌وتووانى ئه‌و تاوانه بكرێت.
ئەمڕۆ کە ناوچەکە بە دۆخێکی مەترسیداری شەڕدا تێدەپەڕێت، ئەرکێکی قورسی نیشتمانی لەسەر شانی هەموومانە بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان. لەم دۆخە هەستیارەدا، یەکڕیزی و تهبايى تاقە ڕێگەی پاراستنی دەستکەوتەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانە. هه‌مووان قه‌رزارى خوێنى شه‌هيدانين و باش‌ترين وەفاداری بۆ گيانى پاكيان، کارکردنی پێکەوەیییە بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکان له گه‌ل و خاكى كوردستان.
له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌ختى و ئاڵنگارييهكانيشدا، ئێمه به هيوا و ئومێده‌وه له داهاتوويهكى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان دهڕوانين و دڵنياين دواڕۆژى گه‌لى كوردستان ڕووناكه. دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/3/16

