ئێواره‌ی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/3/16، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ خاتوو ئورسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ئەنجام دا.
لە پەیوەندییەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و لێکه‌وته‌کانی شه‌ڕ، تاوتوێ کران. هەردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر هاریکاریی بەردەوام بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان، هه‌روه‌ها جەختیان لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان کردەوە.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی بەردەوامی یەکێتیی ئەورووپا له عێراق و هەرێمی کوردستان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها دووپاتی کرده‌وه که هه‌رێمی کوردستان به‌شێک نییه له ئاڵۆزییه‌کان و وه‌ک هه‌میشه فاکته‌ری ئارامی و سه‌قامگیری ده‌بێت.
لای خۆیەوە خاتوو ڤۆن دێر لاین ڕایگەیاند کە سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان جێی بایه‌خی یەکێتیی ئەورووپایه و وەک هاوبەشێکی گرنگ لە ناوچەکەدا لێیان دەڕوانێت. هه‌روه‌ها پابه‌ندیی یه‌کێتیی ئه‌ورووپای به به‌رده‌وامیی یارمه‌تیدانیان، دووپات کرده‌وه.

